بازدان بۆ ناوەڕۆک

Take It Down.
گرتەی ڕووتی ئۆنلاین شتێکی مەترسیدارە،,
بەڵام هیوایەک هەیە بۆ سڕینەوەی.

ئەم خزمەتە هەنگاوێکە کە تۆ دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ یارمەتیدانی سڕینەوەی گرتەی ڕووتی ئۆنلاین، نیمچەڕووتی یان وێنە و ڤیدیۆی ڕوونی سێکسی کە پێش 18 ساڵیت گیراوە .

دەست پێ‌بکە

Take It Down چیە؟

Take It Down خزمەتێکی بەلاشە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ سڕینەوەی یان وەستاندنی هاوبەشکردنی ئۆنلاینی وێنە یان ڤیدیۆی ڕووت، نیمچەڕووتی خۆت، یان وێنە و ڤیدیۆی ڕوونی سێکسیتکە پێش 18 ساڵیت گیراوە. لەکاتی بەکارهێنانی ئەم خزمەتە بە نەهێنی بمێنیتەوە و ناچار نیت وێنە و ڤیدیۆکانت بنێریت بۆ کەسێکی تر. Take It Dow لەسەر پلاتفۆرمە ئۆنلاینە کۆدکراوەکان یان گشتیی کار دەکات کە بۆ بەشداریکردنی لەسەری ڕێککەوتن.

کاتێک کە ئەمە ڕوودەدات بۆ ترسێنەرە، بەڵام ئەمە دەتوانێت بۆ هەر کەسێک ڕوو بدات. کاتێک کە تۆ هەنگاوی یەکەمت هەڵگرت، و ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی داهاتوو دا یارمەتیت بدەین. Take It Down خزمەتێکە کە پێشکەش دەکرێت لەلایەن ناوەندی نەتەوەیی تایبەت بە منداڵانی ونبوو و چەوسێندراو.

Take It Down بۆ چ کەسێک دەشێت؟

Take It Downبۆ کەسانێکە کە وێنە یان ڤیدیۆی ڕووت، نیمچەڕووتی خۆیان، یان وێنە و ڤیدیۆیان لە دۆخی سێکسی دا نیشان دەدات کە کاتێک گیراوە کە ئەوان کەمتر لە 18 ساڵ بوونە و پێیان وایە بەشێوەی ئۆنلاین هاوبەش کراون یان دەکرێن. بۆ نموونە، لەوانەیە وێنەیەک بۆ کەسێن بنێریت، بەڵام ئێستا هەڕەشەت لێدەکەن یان لە شوێنێک پۆستیان کردووە. تەنانەت ئەگەر دڵنیا نیت کە وێنەکە هاوبەش کراوە یان نا، بەڵام دەتەوێت هەندێ یارمەتی وەربگریت بۆ ئەوەی لە شوێنگەلێک بسڕدرێنەوە کە لەوانەیە ئۆنلاین دەربکەون، ئەم خزمەتە بۆ تۆ بەردەستە.

ئەگەر وێنەیەکی ئاشکرای تۆ هەبێت لە کاتێک کە 18 ساڵان یان گەورەتر بوویت، دەتوانیت یارمەتی وەربگریت لە stopncii.org.

Take It Downچۆن کار دەکات؟

Take It Down بە دیاریکردنی پەنجەمۆری تایبەتی دیجیتاڵ کار دەکات کە پێین دەڵێن بەهای هەش، بۆ وێنە و ڤیدیۆی ڕووت، نیمچەڕووت یان بەشێوەیەک سێکسی کەسانی خوار 18 ساڵ. پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان دەتوانن بەهاکانی هەش بەکار بهێنن بۆ ئەوەی ئەم وێنە یان ڤیدیۆیانە لەسەر خزمەتەکانیان بدۆزنەوە یان ئەم ناوەڕۆکانە بسڕنەوە. هەموو ئەمانە بەبێ ئەوەی کە وێنە یان ڤیدیۆیەکی لە ئامێرەکەت بێتە دەرەوە یان کەسێک بیبینێت ڕوو دەدەن. تەنها بەهای هەش پێشکەشی NCMEC دەکرێت.

ئەمە چۆنیەتی کارکردنیە:

وێنە یان ڤیدیۆی دیار هەڵبژێرە کە دەتەوێت لە ئامێرەکەت ورد بکرێت و لەسەر “دەسپێکردن” کلیک بکە.

Take It Down بۆ هەر وێنە یان ڤیدیۆیەک هەش/وردکردنێک یان پەنجەمۆرێکی دیجیتاڵ ساز دەکات کە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ ئەوەی کۆپیەکی ڕێک لە وێنە یان ڤیدیۆیەک پێناسە بکات.

وێنە یان ڤیدیۆکان لەسەر ئامێرەکەت دەمێننەوە و بار ناکرێن. هەش زێدە کراوە بە لیستێکی پارێزراوی هەڵگیردراو کە تەنها لەگەڵ پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانی بەشداریکردن هاوبەش کراون و ڕێککەوتوون ئەم لیستە بەکار بهێنن بۆ ئەوەی ماڵپەڕە گشتی یان کۆدکراوەکان و ئەپەکان بۆ هەشەکانی ناوەڕۆکە دیارەکان سکەن بکەن.

ئەگەر پلاتۆرمێکی ئۆنلاین وێنە یان ڤیدیۆیەک لەسەر خزمەتێکی گشتی یان کۆدکراو بدۆزێتەوە کە لەگەڵ بەهای هەش بگونجێت، دەتوانێت کارێک بکات بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی ئاشکرا سنووردار بکرێت.

تکایە وێنە/ڤیدیۆکان لەسەر میدیای کۆمەڵایەتی هاوبەش مەکە دوای ئەوەی کە ئەوانت لێرە پێشکەش کرد. دوای ئەوەی کە بەهای هەش بۆ وێنە یان ڤیدیۆکەت زێدە کرا بە ئەم لیستە، ئەوا پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان دەتوانن بەکاریان بهێنن بۆ سکەنکردنی خزمەتە گشتیی یان کۆدکراوەکانیان. ئەگەر لە داهاتوو دا ناوەڕۆکێک پۆست بکەیت، دەکرێت دیاری بکرێت و لەسەر حسابی میدیای کۆمەڵایەتی دا بلۆک بکرێت.

لەوانەیە پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان توانای سنوورداریان هەبێت بۆ سڕینەوەی ئەو ناوەڕۆکانەی کە پێشتر لە ڕابردوو دا دانراون. بۆ وەرگرتنی یارمەتی زیاتر یان ئەگەر تۆ ئەو شوێنە تایبەتە دەزانیت کە وێنە یان ڤیدیۆکەی تێدا پۆست کراوە، ئەوا دەتوانیت ڕاپۆرتی بکەیتە NCMEC هێڵی ڕێنمایی ساێبێر (CyberTipline) کە ئێمە تێدا دەتوانین خزمەت و پاڵپشتیی زیاتر پێشکەش بکەین.

گرنگتر لە هەمووی، تکایە وەبیری وایە کە تۆ تەنها نیت! بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم خزمەتە و سەرچاوەکانی تر، تکایە پەڕەی سەرچاوە و پاڵپشتیی دەستی بکەن.

سەرچاوەکان ببینە

heading decoration

سەرچاوە و پاڵپشتیی

View Support Resource

ئەگەر لە سڕینەوەی ناوەڕۆکی ئۆنلاین دا پێویستت بە یارمەتی زیاترە، وەک زانیاری دەربارەی ڕاپۆرتکردنی ڕاستەوخۆ بە پلاتفۆرمە ئۆنلاینە جیاجیاکان.

View Support Resource

ئەگەر دەتەوێت هەرکەسێک ڕاپۆرت بکەیت کە هەڕەشەت لێدەکەن لەسەر ئەم وێنانە یان جۆرەکانی دیکەی چەوساندنەوەی ئۆنلاین.

View Support Resource

ئەگەر تۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دای و دەربارەی پاڵپشتیی سۆزداریی پێویستت بە زانیاری زیاترە، ئەوا لە خوارەوە کلیک بکە بۆ فێربوون لەبارەی خزمەتەکانی تەندروستیی دەروونیی NCMEC.