بازدان بۆ ناوەڕۆک

ئەگەر لەو کاتەی کە وێنە یان ڤیدیۆی ڕووت، نیمچەڕووت، یان دۆخی ئاشکرای سێکسی لە تۆ گیردراوە خوار 18 ساڵ بووی، و پێت‌وایە ئەمانە هاوبەش کراون یان دەکرێن، ئەوا دەتوانیت ئەم خزمەتە بەکار بهێنیت. دەبێت ئەو وێنە یان ڤیدیۆیەت لەسەر ئامێرەکەت هەبێت.

نا، ناچار نیت هیچ زانیاریەکی تاکەکەسی لەگەڵ ئێمە هاوبەش بکەیت بۆ ئەوەی بۆ وێنە یان ڤیدیۆی خۆت هەشێک ساز بکەیت.

ئەگەر تۆ کەسێکی خوار 18 ساڵانی، لە هەر شوێنێکی جیهان دا بیت و بە ڕووتی، نیمچەڕوتی دەرکەوتبێتی یان وێنە ئاشکرای سێکسیت هەبێت کە لەوانەیە بەشێوەی ئۆنلاین هاوبەش کرابێت، ئەوا دەتوانیت ئەم خزمەتە بەکار بهێنیت.

سەردانی پەڕەی کۆمپانیاکانی بەشداریکردن بکە بۆ ئەوەی لیستی بەشداربوانی چالاک لەم خزمەتە دا ببینیت. تکایە سەرنج بدە کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە تەکنۆلۆژیای هەشکردنیان بۆ ئەم خزمەتە بەکار هێناوە، لەسەر پلاتفۆرم یان ئاستی کۆدکراو کار ناکات.

ئەرێ! ئەگەرکەسێک وێنە یان ڤیدیۆی ڕووت، نیمچەڕووت، یان دۆخی ئاشکرای سێکسی هاوبەش کردووە کە لە تەمەنی خوار 18 ساڵی دا لە تۆ گیراوە، ئەوا دەتوانرێت وەک بابەتێکی دەستدرتێژیی سێکسیی یان پۆرنۆگرافی منداڵان هەژمار دەکرێت. ئەمە پێک دێت لە هاوبەشکردنی وێنە یان ڤیدیۆکان بەو مەبەستەی پێشکەشی Take It Downـی بکەیت.

ئەرێ! ئەگەر لەو کاتەی کە وێنە یان ڤیدیۆ ڕلە تۆ گیردراوە خوار 18 ساڵ بووبێتی، هەر دەتوانیت ئەم خزمەتە بەکار بهێنیت.

نا! هیچ وێنە یان ڤیدیۆیەکی ڕووت، نیمچەڕووت، یان سێکسیی ئاشکرا دامەگرە یان هاوبەشی مەکە بۆ ئەوەی بینێریت بۆ Take It Down. هەموو پێشکەشکردنەکان لەڕێگەی ماڵپەڕی Take It Down پێویستە لەسەر ئامێرەکە (تەلەفۆن، کۆمپیوتەر، تەبلێت) بکرێت کە وێنەکە یان ڤیدیۆکە یپێ گیراوە. ئەگەر دەستت بەو ئامێرە ناگات کە وێنە یان ڤیدیۆکەی پێ‌گیراوە، تکایە بە ڕاپۆرتکردنی CyberTipline لەسەر ماڵپەڕی cybertipline.org یان بە پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 1-800-THE-LOST داوای یارمەتی بکە.

تەنانەت ئەگەر بزانیت وێنە یان ڤیدیۆکەت هاوبەش کراوە، ئێمە هانت دەدەین کە ئەم خزمەتە بەکار بهێنیت بۆ یارمەتیدان لە سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکەکە. هەروەها دەتوانیت ڕاپۆرتێک ساز بکەیت بۆ CyberTipline بۆ ئەوەی یارمەتی وەربگریت کە وێنە یان ڤیدیۆی تایبەت بسڕێتەوە یان خزمەت و پاڵپشتیی زیاترت دەس کەوێت.

مخابن، بەڵێ. وێنەی ڕووت، نیمچەڕووت یان ئاشکرای سێکسیی خەڵک لە هەموو تەمەن و هەموو ڕەنگ و دخێک دەکرێت زۆرجار بەشێوەی ئۆنلاین هاوبەش بکرێن. تۆ لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمە دا تەنها نیت، و پاڵپشتی بۆ بەردەستە. سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە بۆ وەدەستخستنی زانیاری و سەرچاوەکان.

وەک پەنجەمۆرێکی دیجیتاڵ لە بەهای هەش بفکرە. هەر وێنە یان ڤیدیۆیەک بەهایەکی هەشی تایبەتی هەیە کە وێنە و ڤیدیۆکان لەوانی تر جیا دەکاتەوە.

نا، وێنە یان ڤیدیۆکانی تۆ لەسەر ئامێرەکەت دەمێننەوە و وەک بەشێک لە ئەم پڕۆسەیە پێشکەش ناکرێن. هەشی تایبەت کە لە وێنە یان ڤیدیۆکەت ساز کراوە زێدە دەکرێتە لیستی هەشی NCMEC کە بۆ پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان بەردەست دەبێت.

ئەم زانیاریە بەردەست دەبێت بۆ بەشداریکردن لە پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان کە دەتوانن خزمەتە گشتیی یان کۆدکراوەکانیان سکەن بکەن بۆ ئەوەی بیدۆزێتەوە، بیسڕێتەوە، و ئەگەر گونجاو بوو، وێنە یان ڤیدیۆکان ڕاپۆرت بکاتە NCMEC’s CyberTipline.

نا، چونکە ئەمە خزمەتێکی نەهێنپارێزیە، ئەگەر فایلێکی تایبەت لەسەر خزمەتی گشتیی یان کۆدکراوی پلاتفۆرمی ئۆنلاین بدۆزرێتەوە هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ئاگادارکردنەوەت. ئەگەر دەتەوێت بۆ خزمەتی زیاتر پەیوەست ببیت بە NCMEC، و بە هاوبەشکردنی ناو و زانیاری پەیوەندیکردنت هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، ئەوا تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لەڕێگەی ئیمەیلی TakeItDown@ncmec.org.

نا، کاتێک کە بەشداریکردنی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان دەتوانێت وێنە یان ڤیدیۆی تۆ لەسەر خزمەتە گشتیی یان کۆدکراوەکانیان سکەن بکەن، ئەمە ڕیگری ناکات لەوەی کە ناوەڕۆکەکە لەسەر ماڵپەڕەکانی تر بار نەکرێن. هەروەها ئەگەری هەیە پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکان توانای سنوورداریان هەبێت بۆ سڕینەوەی ئەو ناوەڕۆکانەی کە پێشتر لە ڕابردوو دا دانراون. Iئەگەر وێنەی ڕوونی خۆت لەسەر هەر وێبپەڕ یان پەڕەی میدیای کۆمەڵایەتی دیکە دۆزیەوە، ئەوا ڕاپۆرت بکە بە CyberTipline http://www.cybertipline.org/ و ئێمە دەتوانین لەگەڵ تۆ کار بکەین بۆ ئەوەی یارمەتی بدەین بیسڕینەوە.

ئەگەر پرسیاری زیاتر هەیە و دەتەوێت یارمەتی زیاتر وەربگریت، ئەوا دەتوانیت ئیمەیل بنێریت بۆ TakeItDown@ncmec.org. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی سەرچاوە بەردەستەکانی تۆ، تکایە سەردانی پەڕەی سەرچاوە و پاڵپشتیی بکە.

نا، وێنە و ڤیدیۆکان ناتوانن ئەندازیاریی پێچەوانە بکرێت یان لە بڕی هەشی هاوبەشکراو لەگەڵ NCMEC ساز بکرێن.

یەکەم، پێویستە بزانیت کە یارمەتی تۆ لێرە یە و بەتەنیا نیت. NCMEC ئەمە ڕێک دەخات CyberTipline، سیستەمێکی ڕاپۆرتکردنی ئۆنلاین بۆ هەموو جۆرەکانی چەوساندنەوەی سێکسیی سەر منداڵان بەشێوەی ئۆنلاین. ئەگەر کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕووتت بکات یان داوای بەرتیلت لێ‌بکات بۆ ئەم کارە، ئەوا پێویستە ڕاپۆرتێکی CyberTipline ئامادە بکەیت، تەنانەت ئەگەر پێشتر ئەم خزمەتەت بەکار هێنابێت بۆ سکەنکردنی وێنە یان ڤیدیۆکەت و هەشێک پێشکەش بکەیت. دەتوانیت ڕاپۆرتێک ئامادە بکەیت لەسەر ماڵپەڕی www.cybertipline.org یان بە پەیوەندیکردن بە ژمارەی 1-800-THE-LOST (1-800-843-5678).