بازدان بۆ ناوەڕۆک

ڕاگرتنی نەهێنیپارێزی زانیاریی تۆ بۆ ناوەندی نەتەوەیی منداڵانی ونبوو و چەسێندراو گرنگە (بە گشتی “NCMEC”، “ئێمە”، “هی ئێمە”، یان “ئێمە”). ئەم ڕێبازی نەهێنپارێزیە (“ڕێبازی نەهێنپارێزی”) تەرخان کراوە بۆ پێشکەشکردنی زانیاریی دەربارەی ئەوەی کە NCMEC چۆن زانیاری کۆ دەکاتەوە، بەکاری دەهێنێت، هەڵیدەگرێت، بڵاوی دەکاتەوە، و دەیپارێزێت دەربارەی سەردانکەران و بەکارهێنەرانی ماڵپەڕی Take It Downـی ئێمە (“Take It Down”). بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کردارەکانی ڕێبازی گشتیی نەهێنپارێزیی NCMECیان دەربارەی NCMEC، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئەسڵیبکەن.

تۆ دەتوانیت مژارە تایبەتەکان لەسەر ڕێبازی نەهێنپارێزی بەردەست بکەیت بە کلیک‌کردن لەسەر لینکە پەیوەندیدارەکانی خوارەوە.

 

ئەو زانیاریانەی NCMEC کۆی دەکاتەوە

NCMEC چۆن زانیاری کۆدەکاتەوە

NCMEC چون زانیاری بەکار دەهێنێت

NCMEC چۆن زانیاری بڵاو دەکاتەوە بۆ لایەنە سێیەمەکان

کووکیەکان و تەکنۆلۆژیای شوێنگری دیکە

پارێزراویی

هێشتنەوە

نەهێنپارێزیی منداڵان

لایەنەکانی سێیەم و پەیوەندیەکان بە ماڵپەڕەکانی دیکە

گۆڕانی ئەم ڕێبازی نەهێنپارێزیە

زانیاری پەیوەندیکردن

ئەو زانیاریانەی NCMEC کۆی دەکاتەوە

ئێمە بە ئەنقەست زانیاریی ناسینەوەیی تۆ لەسەر ئەم ماڵپەڕە کۆناکەینەوە.

NCMEC چۆن زانیاری کۆدەکاتەوە

کاتێک کە وەشانێکی هەشکراوی وێنەیەک دەنێریت بۆ ئێمە، کە هەش پەنجەمۆرێکی دیجیتاڵی تایبەتی دیاری کردووە و ئەمە پێک دێت لە زانیاریی ناسینەوەیی. ئێمە لەسەر ئەساسی وەشانی هەشکراوی ئەو وێنەیەی کە ناردووتە وێنەکە نابینین و ناشتوانین بیبینین. جگە لەمە، کاتێک کە تۆ وەشانێکی هەشکراوی وێنەیەک دەنێریت، ئێمە دەستمان بە ناوی فایلی وێنەکە دەگات. لەبەر ئەم هۆکارە، پێشنیار دەکەین کە هیچ زانیاریەکی ناسینەوەیی وەک ناو، ڕۆژی لەدایکبوون، لەناو ناوی فایلەکە دا دامەنێ. هەروەها لەوانەیە لەڕیگەی بەکارهێنانی کووکیەکانەوە زانیاری سنووردار لەبارەی دانووستاندنی تۆ لەگەڵ ماڵپەڕەکە کۆ بکرێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی بەکارهێنانی کووکیەکان، تکایە سەردانی بەشی ژێرەوە بکە بە ناونیشانی “کووکیەکان و تەکنۆلۆژیای شوێنگری دیکە”

NCMEC چۆن زانیاری بەکار دەهێنێت و لێک‌دەداتەوە

NCMEC زانیاریەکانی تۆ تەنها بۆ مەبەستی وەسفکراو لە ئەم ماڵپەڕە دا بەکار دەهێنێت، کە بە گشتیی بۆ یارمەتیدانە لە سڕینەوەی وێنەی ڕوون لەسەر ئینتەرنێت. ئێمە زانیاری ناسینەوەیی بە ئەنقەست لە بەکارهێنەران کۆ ناکەینەوە؛ هەتا ئەو ڕادەی کە زانیاری ناسینەوەیی لەڕێگەی ناوی فایل پێشکەشی NCMEC دەکەیت، کە زانیاری ناسینەوەیی بۆ مەبەستە سنووردارکراوەکان کە لەناو ئەم ڕێبازە دا دیاری کراوە لێک‌دەدرێتەوە.

NCMEC چۆن زانیاری بڵاو دەکاتەوە بۆ لایەنە سێیەمەکان

N لەوانەیە زانیاری بڵاو بکاتەوە بۆ ئەم لایەنە سێیەمانەی خوارەوە:

  • ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم. ئێمە وەک بەشێک لە پڕۆسەی لابردنی وێنەی هەشکراو لەسەر ئینتەرنێت، وێنەی هەشکراو هاوبەش دەکەین لەگەڵ پلاتفۆرمەکانی لایەنی سێیەم بۆ ئەوەی ماڵپەڕی گشتیی یان کۆدکراو و ئەپەکان وێنە هەشکراوەکان بەکار بهێنن بە مەبەستی سڕینەوەیان لەسەر پلاتفۆرمی لایەنی سێیەم. دەتوانیت زانیاری زیاتر وەربگریت دەربارەی ئەم پلاتفۆرمانەی بەشداریکردن بە کلیک‌کردن لێرە.
  • پێشکەشکەرانی خزمەت. لەوانەیە ئێمە وێنە هەشکراوی تۆ بدەینە پێشکەشکەرانی خزمەت. لەنێوان شتەکانی دیکەم پێشکەشکەرانی خزمەت دەتوانن یارمەتیمان بدەن بۆ بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، پێشکەشکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی، پڕۆسەی پارەدان، و یارمەتیدان لە تەواوکردنی ئەسپاردەکان.
  • جێبەجێکاری یاسایی. لەوانەیە وێنەی هەشکراو لە وەڵامی بانگهێشتنامە، فەرمانی دەستگیرکردن، یان فەرمانی دادگا، یان لە پەیوەندی بە هەر پڕۆسەیەکی یاسایی یان پابەندی بە یاسای پەیوەندیدار بڵاو بکەینەوە. هەروەها لەوانەیە وێنەی هەشکراوت بڵاو بکەینەوەی بۆ ئەوەی مافەکانمان دەستنیشان بکەیتن یان مافەکانمان بخەینە کار، یان دژ بە داوایەکی یاسایی ئیفادە بکەی، یان لێکدانەوە، ڕێگری بکەین، یان دەربارەی چالاکیە نایاساییە ئەگەریەکان هەنگاوێک هەڵبگرین، گومانی گەندەڵی، پاراستنی کەس یان سامان، یان بنپێکردنی ڕێبازەکانمان.

کووکیەکان و تەکنۆلۆژیای شوێنگری دیکە

کووکیەکان فایلگەلێکی دەقیی بچووکن کە لەسەر کۆمپیوتەر یان ئامێرەکانی مۆبایل دادەنرێن کاتێک کە تۆ سەردانی ماڵپەڕێک دەکەیت. ماڵپەڕەکان بەبێ کووکیە پێویستەکان بەو خیراییە کە دەبێت ببێت کار ناکەن، و ئێمە لەوانەیە نەتوانین ئەو خزمەتەی کە داوای دەکەی پێشکەشی بکەین. ئێمکە کووکیە پێویستەکان بەکار دەهێنین، کە هەندێکجار پێی دەوترێت کووکیە “تەواو پێویست”ـەکان و بۆ خستنەکاری ئەم ماڵپەڕە پێویستە. ئەم کووکیە گرنگانە کە بۆ ئەم ماڵپەڕە بەکار دەهێنرێن بەشێوازێک شێوەبەندی دەکرێن کە زانیاریی ناسینەوەیی دەربارەی تۆ کۆ نەکەنەوە.

ئێمە ڕێکلامی ڕەفتاریی یان جۆرەکانی دیکەی کووکی لەسەر ماڵپەڕەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریە ناسینەوەییەکان بەکار ناهێنین. بۆ ئەم مەبەستە، ئێمە لەم کاتە دا وەڵامی ڕێککردنەکان و مێکانیزمە پەیوەندیدارەکانی دیکەی “شوێن مەگرە” نادەینەوە، وەک سیگناڵەکانی ئەولەویەتی گونجاندن.

پارێزراویی

ئێمە لەڕووی بازرگانیەوە هەنگاوی گونجاو دەگرینە پێش بۆ ئەوەی زانیاریەکان لە ونبوون، خراپ‌بەکارهێنان، بەردەستکردنی ڕێپێنەدرا، بڵاوکردنەوە، گۆڕین، یان لەناوچوون بپارێزین. تکایە تێبگە کە هەرچەند هیچ سیستەمێکی پاراستن ناتوانرێت دزەی تێ‌بکرێت. ئێمە ناتوانین گەرەنتی پاراستنی پێگەی زانیاریەکەمان بکەین، نە گەرەنتی ئەوە بکەین کە ئەو زانیاریەی کە تۆ دەیدەیت لە کاتی گواستنەوە و لە ئێمە لەسەر ئینتەرنێت شوێنگری نەبن.

هێشتنەوە

ئێمە زانیارەیەکانی تۆ و بەکارهێنانی ماڵپەڕی ئێمەبۆ ئەو ماوەیەی کە بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی یاسایی پێویستە و لە ڕێبازی نەهێنپارێزی دا دیاری کراوە هەڵدەگرین. زەمەنە تایبەتەکان کە زانیاری تێدا هەڵدەگرین گرێدراوە بە سروشتی زانیاریەکە و ئەوەی کە بۆچی ئەم زانیاریەمان پیویستە. هەروەها ئێمە کەمترین ماوەی مانەوەی پێویست لەبەرچاو دەگرین کە لەلایەن یاسا کارپێکراوەکانەوە دیاری کراوە، کە بەپێی ستانداردەکانی پیشەسازی پێشنیار کراوە، و لە گرێبەستەکان و پابەندبوونە یاساییەکانی تردا هاتووە.

نەهێنپارێزیی منداڵان

ئەم ماڵپەڕە زانیاری ناسینەوەیی دەربارەی هیچ کەسێک کۆ ناکاتەوە، وەک منداڵانی کەمتر لە 13 ساڵ. ئەگەر پێت‌وایە نەخوارزاو زانیاری ناسینەوەیی یان زانیاری ناسینەوەییمان دەربارەی منداڵێکی بچووک کۆ کردوەتەوە ئەوا پەیوەندیمان پێوە بکە بە ژمارەی 1-800-843-5678.

لایەنەکانی سێیەم و پەیوەندیەکان بە ماڵپەڕەکانی دیکە

ماڵپەڕی ئێمە لەوانەیە لینکە پەیوەستەکان بە ماڵپەڕ، ناوەڕۆک، یان خزمەتگەلێکی هەبێت لایەنە سێیەمەکان خاوەنین یان کاری پێدەکەن. تکایە سەرنج بدە ئێمە کۆنترۆڵێکما لەسەر کردارە نەهێنپارێزیەکانی ماڵپەڕ یان خزمەتگەلێک نیە کە ئێمە خاوەنی نین. ئێمە هانت دەدەین کە ڕێبازی نەهێنپارێزی هەر ماڵپەڕێکی لایەنی سێیەم یان داواکاریی وردەکاری دەرباری ئەو زانیاریەی کە کۆ کراوەتەوە و چۆنیەتی بەکارهێنان و/یان بڵاوکردنەوەی لێک بدەیتەوە.

گۆڕانکاریەکانی ئەم ڕێبازی نەهێنپارێزیە

لەوانەیە ناوبەناو ئەم ڕێبازی نەهێنپارێزیە نوێ بکەینەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاریەکانی کرد، تەکنۆلۆژیا، پێداویستیە یاسایی، و فاکتەرەکانی دیکە بەرجەستە بکەین. کاتێک کە گۆڕانکاری لەسەر ئەم ڕێبازی نەهێنپارێزیە کرا، دەسبەجێ دوای پۆستکردنی کاری پێدەکرێت. ئێمە هانت دەدەین ناوبەناو ئەم ڕێبازی نەهێنپارێزیە لێک بدەیتەوە بۆ وەدەستخستنی دوایین زانیاری لەسەر کردارەکانی لێکدانەوەی زانیاریەکانمان. هەتا ئەو ڕادەیەی کە ڕێبازی نەهێنپارێزیمان بە شێوەیەکی ماددی دەگۆڕێت، ڕێبازی نەهێنپارێزی کە لەو کاتەی کە تۆ زانیاریت بۆ ئێمە ناردووە لە شوێنی خۆی دا بوو، بە گشتی ئەو زانیاریانە بەڕێوە دەبات، مەگەر ئەوەی کە ڕەزامەندی تۆ (دەربڕین یان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ) بۆ ڕێبازی نەهێنپارێزی نوێ وەربگریت کە تێدا و بە هەمان شێوە کە بەپێی یاسای جێبەجێکار پێویستە.

زانیاری پەیوەندیکردن

ئەگەر هەرچەشنە پرسیارێکت لەبارەی ڕێبازی نەهێنپارێزی هەیە، تکایە پەیوەندی بکە بە نووسینگەی ڕاوێژکاری یاسایی NCMEC لە The National Center for Missing & Exploited Children, 333 John Carlyle St, Suite 125, Alexandria, Virginia 22314؛ ژمارە تەلەفۆن 800-843-5678; legal@ncmec.org.

ئەم ڕێبازی نەهێنپارێزیە پێک دێت لە “کارپێکردن” و “دوایین ڕۆژی نوێکردنەوە”. ڕۆژی کارپێکردن/خستنەکار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە دوایین وەشان کاری پێدەکرێت. دوایین ڕۆژ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە دوایین جار گۆڕدراوە.

 

ڕۆژی جێبەجێکردن 30ـی دێسەمبەری 2022

دوایین ڕۆژی نوێکردنەوە 30ـی دێسەمبەری 2022